پوتن ئاماده‌یه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ناتۆ بكات

K24 - مینیسۆتا:
پسپۆڕانی بواری سه‌ربازی و سیاسی ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه، به‌رپرسانی مۆسكۆ زیاد له قه‌باره‌ی خۆیان هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش زیاتر هه‌وڵدانی پوتن-ه بۆ سه‌ره‌نجڕاكێشانی دڵ و عه‌قڵی خه‌ڵكی رووسیا.
گۆڤاری نیوزویك له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌پێی رای پسپۆڕانی بواری سیاسی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی رووسیا ده‌رباره‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و وڵاتانه‌ی كه دهستیانخستۆته ناو شه‌ڕی ئۆكرانیا مه‌به‌ستێكی دوو فاقی هه‌یه، له‌لایه‌ك هۆشداریه به هێزه‌كانی ئه‌وروپا و ناتۆ، له‌هه‌مانكاتدا بنیاتنانی خۆئاماده‌كردن و هاندانه له‌نێو جه‌ماوه‌ری رووسیا بۆ ئه‌گه‌ڕی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ و ململانێی ته‌واو له‌گه‌ڵ ناتۆ.
رۆژی 27ی نیسان (ئه‌پرلی 2022) ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی رووسیا له وتارێكدا به ئاشكرا باسی له‌وه‌كرد كه هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بوبێته هه‌ڕه‌شه‌ی ستراتیژی له‌ماوه‌ی شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌شێت پێشبینی ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت گورزێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له‌شێوه‌ی بروسكه‌دا به‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌م وتانه‌ی پوتن رۆژێك دوای قسه‌كانی سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دێت كه له چاوپێكه‌وتنێكی راسته‌وخۆی به‌رنامه‌ی ئه‌لحه‌ده‌س-ی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌دا، وتی: "ناتۆ له رێگه‌ی پڕچه‌ككردنی بریكاره‌كه‌یه‌وه ده‌ستی به جه‌نگ كردووه دژی رووسیا".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی رووسیا به‌رپرسانی خۆرئاوا ئه‌و لێدوانه "پڕ شه‌ڕانگێز" و "ترسناكانه" ده‌رباره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، له‌نێویاندا به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه داوای له ناتۆ و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆ كرد كه هاوكاری زیاتر ئۆكرانیا بكه‌ن.

كه‌ناڵی سی ئێن بی سی پرسیاری له شاره‌زایانی بواری ستراتیژی شه‌ڕ كردووه كه ئایا ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی نێوان رووسیا و خۆرئاوا.
سمۆئیل رامانی شیكه‌ره‌وه‌ی جیۆپۆله‌تیك و ئه‌ندامی هاوبه‌ش و هاوكاری په‌یمانگای رۆیال بۆ خزمه‌تگوزاری، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر له‌م سنووره‌ی ئێستای ده‌رچێت وه‌ك داگیركردنی مۆلدۆڤا به‌نموونه ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ناتۆ زۆره."

ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه رووسیا مێژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه له به‌كارهێنانی سیاسه‌تی خۆپارێزی به چه‌كی ئه‌تۆمی وه‌ك ئامرازێك بۆ رێگری له پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه، بره‌ودان به وتاری دوژمنكارانه ئامانجه‌كه‌ی په‌رچه‌كردارێكه به‌رامبه‌ر ناتۆ له‌پای پڕچه‌ككردنی ئۆكرانیا به چه‌كی قورس.
هه‌روه‌ها دیمتری بیسكۆڤ سكرتێری رۆژنامه‌وانی پوتن له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی ئهمهریكیدا دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و سزایانه‌ی سه‌پێنراون به‌سه‌ر رووسیادا هیچ ئاماژه‌یه‌كی دۆستایه‌تی تێدا به‌دیناكرێت، به‌ڵكو وا له وڵاته‌كه ده‌كات كه لە حاڵه‌تی شه‌ڕدا بێت به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه خۆرئاواییه‌كان".
به‌ڵام ویلیا‌م ئهلبێركی به‌رێوه‌به‌ری ستراتیژی و ته‌كنۆلۆژی و لایه‌نی كۆنترۆڵی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی پێیوایه كه هه‌ڕه‌شه‌كردن به‌چه‌كی ئه‌تۆمی به‌شێكه له‌و یارییه‌ی كه پوتن ده‌یكات، "پوتن چێژ له به‌كارهێنانی ترس وه‌رده‌گرێت، وا ده‌زانێت ترسی زیاتری خستۆته دڵی خۆرئاواییه‌كانه‌وه"، ئه‌و وه‌های وت بۆ سی ئێن بی سی نیوز.
ئهلبێركی وتیشی: "له وێستگه‌ی كۆتایدا، ئه‌گه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمیش به‌كاربهێنێت، به‌هۆیه‌وه رووسیا ده‌گۆڕێت بۆ ده‌وڵه‌تێكی ناشیرن له‌سه‌ر ئاستی جیهان."
ئه‌و ئامۆژگاری سه‌ركرده‌كانی خۆرئاوا ده‌كات: "ئێمه ته‌نیا پێویستمان به توانایه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ترس و پاراستنی ده‌روون و مێشكمان، بۆئه‌وه‌ی شتێكی نابه‌جێ روونه‌دات كه چاوه‌ڕواننه‌كراو بێت".

هه‌روه‌ها لیڤیو هۆروڤیتز، توێژه‌ری سیاسه‌تی ئه‌تۆمی له په‌یمانگای ئه‌ڵمانیا بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و ئاسایشی جیهانی، به سی ئێن بی سی نیوز ده‌ڵێت: "پێناچێت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ رووبدات"، وتیشی: "ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دووباره و چه‌ند باره‌ی ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دا نییه كه گه‌شه به ململانێكان بده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا و هیچ ئاماژه‌یه‌كیش نییه تا ناتۆ له‌گه‌ڵ رووسیا بجه‌نگێت به‌م نزیكانه".
به‌شێك له‌و پروپاگه‌ندانه‌ی كه پوتن ده‌یكات بۆ رازیكردنی دڵی جه‌ماوه‌ری رووسیایه، ته‌نانه‌ت ئه‌و روسییانهی كه له ئۆكرانیا و مۆڵدۆڤا و شوێنه‌كانی تر ده‌ژین، به‌چه‌كی ناسیونالیستی ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌ڕه‌كه بكات، یۆری جۆكۆڤ مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌زانكۆی میشیگان به گۆڤاری نیوزویك-ی وتووه: "به درێژایی ماوه‌كانی رابردوو، پڕوپاگه‌نده ناوخۆییه‌كانی رووسیا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه رووسیا له حاڵه‌تی شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ ناتۆ و خۆرئاوا"، وتیشی: "به‌پێی رووسیا بێت له پشت هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكی ئۆكرانیاوه ئه‌فسه‌رێكی ناتۆ هه‌یه بۆئه‌وه‌ی پێیان بڵێن چی بكه‌ن و چی مه‌كه‌ن"، ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌م پروپاگه‌ندانه بۆ ئه‌وه‌یه كه زیانه سه‌ربازییه‌كانی شه‌ڕه‌كه له جه‌ماوه‌ری رووسی بشارێته‌وه".