یونامی بۆ سه‌ركرده عێراقییه‌كان: هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن

K24 - هەولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یونامی" به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا جه‌ختی له گرنگی كۆتاییهێنان به چه‌قبه‌ستوویی سیاسی له عێراق كرده‌وه.
یونامی له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ئێمه له‌و بۆنه پیرۆزه‌دا گرنگی كۆتایهێنان به چه‌قبه‌ستوویی سیاسی راده‌گه‌یه‌نین، كه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقییه‌كانه.
یونامی راشیگه‌یاند، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، هه‌روه‌ها گرژییه جیهانییه‌كان، دۆخی ئابووری عێراقی ئاڵۆزتر كردووه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌مێنێته‌وه.
یونامی داوا له ته‌واوی سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌كات هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن، پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت خێراتر بكه‌ن، بتوانن له داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاییكه‌ره‌وه به‌ده‌م كاروباره‌كانی عێراقه‌وه بچن.
