شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: هێزه عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار بوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، "شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2ـی ئایار / مایۆی 2022" له ناحییه‌ی سنوونێی سه‌ر به قه‌زای شنگال ئاڵۆزی دروستبووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راشیگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه به "یه‌به‌شه" ناسراون، رێگای سه‌ره‌كی سنونێ و خانه‌سۆریان له‌به‌رده‌م هاتووچۆی هاووڵاتیاندا گرتبوو، به‌تایبه‌ت رێگای گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناحییه‌یه.
هه‌روه‌ها شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌وڵیاندا رێگاكان به‌ڕووی هاووڵاتیاندا بكه‌نه‌وه، چه‌كدارانی "یه‌به‌شه" له رێگه‌ی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانیان و چاندنی مین له رێگاكاندا هێرشیان ده‌ستپێكرد.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هێزه عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ناو ناحییه‌ی سنونێ بوونه‌ته‌وه، وه‌ڵامی ته‌قه‌كه‌رانیان دایه‌وه و رێگاكانیان به‌رووی هاووڵاتیاندا كرده‌وه، سوپا بۆ جێگریكردنی یاسا رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاوكاری و هه‌مانگی هاووڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رز ده‌نرخێنین، كه چۆن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كان هاریكاربوون.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هێزێكی گه‌وره‌ی سوپای عێراق به‌ره‌و شنگال به‌ڕێكه‌وت و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه تادێت ئاڵۆزتر ده‌بێت و خه‌ڵكی ماڵ و حاڵی خۆیان جێ ده‌هێڵن.
هه‌وره‌ها گوتی: له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی جیاوازی شنگال، شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریش هه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادان، تا ئێستا هیچ ژماره‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه نازانرێت.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سوپای عێراق له شنگال روویدا، سه‌له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لە ناحیەی سنونێی سەربەو قه‌زایه پەکەکە رووبەڕووی سوپای عێراق بووەوە.
بەهۆی ئەوەی چەکدارانی پەکەکە رەتیان کردووەتەوە لە چەند بازگەیەك بکشێنەوە، پێکدادان لەنێوان سوپای عێراق و پەکەکە روویدا.
هەروەها لە سنووری ناحیەی سنونێ شەڕ لە نێوان ئەو دوو هێزە بەردەوامی هەیە و لە پێکدادانەکاندا دوو سەربازی سوپای عێراق و چەکدارێکی پەکەکە بریندار بوونە.
شه‌وی رابردووش په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال رایگه‌یاند، شه‌ڕ له نێوان یه‌كینه‌كانی به‌رگری شنگال (YBŞ)ـی سه‌ر به PKK و سوپای عێراقی روویدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له شنگال، سه‌ره‌تای شه‌ڕی شه‌وی رابردوو له ناوچه‌ی "باب شه‌لو" له رۆژئاوای قه‌زای شنگال روویداوه و تا ئێستاش شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێر كوردستان24 روونیكرده‌وه، په‌كه‌كه رێگه به سوپای عێراقی نادات له بازگه‌كانیاندا هاتووچۆ بكه‌ن، سوپای عێراقی هێزی به‌ره‌و "باب شه‌لو" جوڵاندووه.
"باب شه‌لو" ده‌كه‌وێته نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر سه‌ر به قه‌زای شنگال بنكه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی لێیه.
26ی نیسان سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان24ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆری تانكی سه‌ربازی، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی عێراقی گه‌یشته سنووری قه‌زای شنگال و راده‌ستی هێزی 20ی پیاده‌ی سه‌ر به سوپای عێراق كراون له قه‌زای شنگال".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری تۆپهاوێژ، تانك و زریپۆش له‌خۆ ده‌گرێت و ئامانج له ره‌وانه‌كه‌ردنیان، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوه، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا رووبدات".
په‌یامنێری كوردستان24 له ناوچه‌كه گوتی: له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیاریی پێگه‌یشتووه، كه جگه له بوونی ده‌یان تۆپهاوێژ و تانكی سه‌ربازی، به‌لایه‌نی كه‌م 40 زریپۆشیش ره‌وانه كراون.
له 25ی نیسان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ڵچوونێك له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، ئه‌وان بێ وه‌ڵام نابن و ئاماده‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، گوتی: ناردنی ئه‌و هێزه و چه‌ك و پێداویستییه سه‌ربازییه، دوای گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنووری قه‌زای شنگال و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ناوچه جیاوازه‌كانی سنووری ئه‌و قه‌زایه هاتوون.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، پلانێك بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ئه‌منی و داخستنی سنووری ئه‌و ناوچه‌یه له‌گه‌ڵ سووریا داده‌نێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 رۆژه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ن و ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای عێراق ده‌كه‌ن و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان چڕكردووه‌ته‌وه.
به‌ر له 10 رۆژیش سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، بەمەبەستی بینینی ئەو دۆخە ئەمنیەی چەند رۆژێکە لە شنگال دەگوزەرێت، شاندێك کە پێکهاتبوون لە قاسم ئەلئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لیوا روکن عەبدولئەمیر، رەشید یارەڵا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا روکن عەبدولئەمیر ئەلشەمه‌ریة بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی و لیوا قاسم محەمەد، فەرماندەی هێزی زەمینی گەیشتنە قەزای شنگال.
گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای عێراق بۆ رۆژی 18ی نیسانی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، كاتێك له كۆمه‌ڵگه‌ی "دوگرێ"ی سه‌ر به ناحیه‌ی سنونێ له سنووری قه‌زای شنگال شه‌ڕ له نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكووری چیای شنگال روویدا و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای عێراق به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رفێندراون و 5 كه‌سیش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان برینداربوون.
بۆ رۆژی دواتریش كه ده‌كاته 19ی هه‌مان مانگ، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان چڕتر بوونه‌وه و پێكدادانه‌كانی نێوانیان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی سنووری قه‌زای شنگالیان گرته‌وه.