ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه بۆ شوێنگره‌وه‌ی هالاند ده‌ستنیشان كردووه
یانه‌ی ریال مه‌درید له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاند به‌رده‌وامه، له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ئه‌وا یاریزانێكی پێشووی خۆی ده‌كاته شوێنگره‌وه‌ی هالاند.
ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی ئه‌م وه‌رزه به تۆماركردنی 21 گۆڵ له دوای لیڤاندۆڤسكی دووه‌مین گۆڵكاری بۆندزلیگایه و له ئێستادا له لایه‌ن یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه داواكراوه، به‌ڵام مانچێسته‌ر سیتی چه‌ندان هه‌نگاوی بۆ گواستنه‌وه‌ی هالاند بڕیوه و به‌ربه‌ستی بۆ ریال مه‌درید دروست كردووه.
رۆژنامه‌ی ماركا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه یانه‌ی ریال مه‌درید پلانێكی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی شكستهێنانی له گواستنه‌وه‌ی هالاند راسته‌وخۆ رائول دی تۆماس یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه و بیكاته شوێنگره‌وه‌ی هالاند.
رائول دی تۆماس ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌ی یانه‌ی ئیسپانیۆل ئه‌م وه‌رزه له لالیگا 15 گۆڵی كردووه و ته‌نیا كه‌ریم بێنزێما له‌و یاریزانه زیاتر گۆڵی كردووه و دووه‌مین گۆڵكاری خوله‌كه‌یه.
رائول دی تۆماس پێشتر له ئه‌كادیمیای ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه و چه‌ندانجار به‌شێوه‌ی خواستن یانه‌كه‌ی جێهێشتووه، دواجار له 2019 ریال مه‌درید به‌یه‌كجاری ئه‌و یاریزانه‌ی به به‌های 20 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی بێنفیكا فرۆشت، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئیسپانیۆل له لالیگا 15 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه و له دوایین لێدواندا ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه.