ورمێ.. ئافره‌تێك دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری به‌هه‌ڵه گیانی له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 60 ساڵی دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، له ده‌ستی په‌رستاره‌كان ده‌كه‌وێته خواره‌وه، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتوون، "مه‌نیج ئه‌شكه‌وتی"، خه‌ڵكی گوندی قزڵ قۆپی رۆژی 30ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2022 له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پارێزگای ورمێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی په‌رستاران گیانی له‌ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، له‌كاتی ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه و گواستنه‌وه‌ی بۆ ژووری نه‌خۆشه‌كان، "مه‌نیج ئه‌شكه‌وتی" له‌ده‌ستی په‌رستاره‌كان ده‌كه‌وێته خواره‌وه، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی، ته‌رمی ئه‌و ئافره‌ته راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه، له دوا مه‌نزڵی له مه‌هاباد ده‌ینێژن.