ئێران به به‌های 17 ملیار دۆلار 100 فڕۆكه‌ی بۆینگ ده‌كڕێ
K24 - ھەولێر
ئێران له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشته رێككه‌وتن بۆ كڕینی سه‌د فرۆكه‌ی نوێ به به‌های 17ملیار دۆلار، ئه‌وه‌ش به ئامانجی نوێكردنه‌وه‌ی كه‌رتی فرۆكه‌وانی ئه‌و وڵاته‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی فرۆكه‌وانی ئێرانی عه‌لی عبد زاده رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای بۆینگ رێككه‌وتوون بۆ كڕینی 100فرۆكه به به‌های 17 ملیار دۆلار.
گوتیشی، له‌كۆی 250 فڕۆكه كه هه‌یانه، هه‌وڵی گۆڕینی 230 فڕۆكه ده‌ده‌ن، چاوه‌ڕوانی حكوومه‌تی ئه‌مریكاشن ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بۆینگ.
پێشووتریش له‌مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ حكوومه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێرباس گرێبه‌ستێكی بۆ كرینی سه‌د و هه‌ژده فرۆكه واژوو كرد، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م گرێبه‌سته له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه.