نرخی زێڕ بۆ کەمترین ئاستی دوو مانگ و نیوی رابردووی دادەبەزێت
K24 - هەولێر
نرخی زێڕ بۆ کەمترین ئاستی دوو مانگ و نیوی خۆی دابەزی. هۆکارەشی بەرزبوونەوەی پێنوێنی دۆلارە بەرامبەر سەبەتەی دراوە سەرەکییەکان.
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا بە رێژەی 0.31% بۆ ئاستی 1855 دۆلار دابەزی، لە گرێبەستەکانی داهاتووشی بە رێژەی 0.37% بۆ 1856 دۆلار بۆ ئۆنسەیەکی بەرزبووەوە.
پێشىینی دەکرێت لیژنەی بازاڕی کراوە لە ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە کۆببێتەوە، تێیدا تاووتوێی نرخی سوود دەکرێت کە بڕیارە سبەی چوارشەممە بڕیاری لەبارەوە بدرێت.
لەبارەی کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو بە رێژەی 0.18% بۆ 22.6 بەرزبووەوە، پلاتین و پلادیۆمیش بە رێژەی جیاواز بەرزبوونەوە.