نرخی نەوت بەرزبووەوە

یەکێتی ئەوروپا جەختی لە پلانەکانی بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیا کردەوە

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ سێشەممەدا بەرزبووەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا جەختی لە پلانەکانی بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر رووسیا کردەوە، لە هەمان کاتدا ئەڵمانیا رایگەیاند، ئامادەن هاوردەی نەوتی رووسی رابگرن.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بەرێژەی 0.2% بۆ 107.83 دۆلار بەرزبووەوە. نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش بە رێژەی 0.2% بۆ 105.34 دۆلار بەرزبووەوە.

پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا کۆتایی بە کارەکان لەبارەی سەپاندنی شەشەم پاکێجی سزاکان بەسەر رووسیا بهێنێت، بەهۆی هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا، چاوەڕوان دەکرێت سزاکان قەدەغەی کڕینی نەوتی رووسیاش لە خۆ بگرێت.

لەلایەکی دیکەوە بەرزبوونەوەی خواست بۆ سووتەمەنی، خواستی بۆ سەر نەوتی خاو بەرزکردووەتەوە، ئەوەش وایکردووە نرخی هەردوو جۆری نەوتی برێنت و تێکساس لە دوێنێ دووشەممەوە 40 سەنت بەرزببنەوە.