لە 25ـی نیسانەوە زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

"ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە 150 هەزار گەشتیار کراوە"
هەولێر
هەولێر

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لە 25ـی نیسانەوە زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە.

ئیسماعیل میناخان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بە کوردستان24ی رایگەیاند: "لە ماوەی پشووی جەژنی رەمەزان، بە دیاریکراوی لە 25 مانگی رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ 60 هەزار گەشتیار لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بازگەکان و دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر بەر لە جەژن رایگەیاندبوو، ئامادەکاریان بۆ پێشوازیکردن لە 150 هەزار گەشتیار کردووە.

ئیسماعیل میناخان، ئاماژەی بەوەشدا: "سەرجەم ئامادەکاری و کارئاسانیان بۆ سەردانی گەشتیاران کردووە. رۆژانەش هاتنی گەشتیاران لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ پایتەختی کوردستان بەردەوامە".