ئه‌ردۆغان پلانێكی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری سووریی بۆ وڵاته‌كه‌یان راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره پڕۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری سووری بۆ وڵاته‌كه‌یان ئاماده ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی، ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان له میانه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆییدا له رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی ژماره‌یه‌ك خانوو له ئیدلب هاتوون، كه سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا تێیدا به‌شدار بوو.
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له ساڵی 2016ـه‌وه تا ئێستا، نزیكه‌ی 500 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری به هاوكاری توركیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه ئارامهكانیان".
گوتیشی: ئێستا ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌سازی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له توركیا بۆ وڵاته‌كه‌یان بكه‌ین".
روونیشیكرده‌وه، "پڕۆژه‌كه به هاوكاری رێكخراویكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی توركی و نێوده‌وڵه‌تی جێبه‌جێ ده‌كرێت".
سه‌رۆكی توركیا له درێژه‌ی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌دا گوتی: "پڕۆژه‌كه تا راده‌یه‌كی زۆر گشتگیره و له 13 ناوچه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ناوچه‌كانی ئه‌عزاز، جه‌رابلس، باب، گرێ سپی و كۆبانێ و به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌بێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا دروستكردنی یه‌كه‌كانی خزمه‌تگوزار جۆراوجۆر هه‌ن، له‌وانه‌ش نه‌خۆشخانه و قوتابخانه.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌كاتێكدان، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی حزبه به‌رهه‌ڵستكار و ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ رزگاربوون له كێشه‌ی په‌نابه‌ران، كه به فشارێكی گه‌وره بۆ سه‌ر ئابووری وڵاته‌كه‌یان ده‌زانن، له‌كاتێكدا توركیا خۆی له‌خۆیدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵئاوسانێكی گه‌وره‌ی ئابووری بووه‌ته‌وه و به‌های دراوی ئه‌و وڵاته گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو.
به‌گوێره‌ی لێدوانه فه‌رمییه‌كان، ئێستا له 4 ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له توركیا هه‌ن، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له توركیا، پرسی په‌نابه‌ران وه‌ك كارتێكی سیاسی به‌كارده‌هێنرێت.
H.B