ته‌ندروستی جیهانی: نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن له ریزی منداڵان بڵاوبووه‌ته‌وه
K24 - هەولێر:
گوته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای ده‌كات، نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ی مه‌ترسیدار رووی له منداڵان كردووه، له ئێستادا له وڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا ده‌ركه‌وتووه.
تاریق یاساریڤێتش، گوته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كی نوێ له ریزی منداڵان، 230 په‌یاممان له‌باره‌یه‌وه پێگه‌یشتووه، ئه‌میش هه‌وكردنی گوماناوی جگه‌ری منداڵانه و له ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی ده‌ركه‌وتووه".
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، زۆربه‌ی تووشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه له ئه‌وروپان، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا، تا ئێستاش منداڵێك به‌هۆی هه‌وكردنی جگه‌ر گیانی له‌ده‌ستداوه.
یاساریڤێتش روونیكرده‌وه، منداڵانی ته‌مه‌ن خوار 11 ساڵی تووشی ئه‌م هه‌وكردنه ده‌بنه‌وه، تا ئێستاش هۆكاری سه‌رهه‌ڵدان و تووشبوونی منداڵان به‌م نه‌خۆشییه نه‌زانراوه.
ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه، جگه‌ری منداڵان به شێوه‌یه‌كی تووند هه‌و ده‌كات. ده‌شڵێت: "له 50 وڵاتی دیكه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مین جاریش له به‌ریتانیا ده‌ركه‌وت".
نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه بریتین له، سك ئێشان، هێڵنج و رشانه‌وه، ته‌ندروستی جیهانی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر منداڵ به شێوه‌یه‌كی تووند ئه‌م نیشانانه‌ی هه‌بێت پێویسته پشكنین بۆ جگه‌ری بكرێت.