به ڤیدیۆ.. ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر كرا له سۆشیاڵ میدیا ژیانی منداڵێكی خسته مه‌ترسییه‌وه
K24 - هەولێر:
ئاسایشی نیشتمانی له پارێزگای زیقار ئاشكرای ده‌كات ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركرا جگه‌ره‌یه‌كی وه‌ك نیشانه‌شكێن له ده‌می منداڵیك دانابوو و دواتر ته‌قه‌ی لێ ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی نیشتمانی زیقار رایگه‌یاند، دوای ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری تایبه‌ت، ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر كرا كه چه‌كی به خراپی دژی منداڵێك به‌كار هێناوه و وه‌ك نیشانه شكێن گولـله‌ی تێده‌گرێت.
ئاسایشی نیشتمانی زیقار راشیگه‌یاند، دواتر ئه‌و تۆمه‌تباره ڤیدیۆكه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه ببووه هه‌ڕه‌شه بوو بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و منداڵه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، به گوێره‌ی مادده‌ی 570ـی سزادانی عێراقی تۆمه‌تبار دادگایی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، له‌مه‌ودوا هه‌موو ئه‌و جۆره حاڵه‌تێكی له‌مشێوه‌ی سۆشیاڵ میدیا چاودێری ده‌كرێن و سزای تاوانبارانیش ده‌درێت.