هیندستان.. 25 كه‌س به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما گیانیان له‌ده‌ستدا

K24- هه‌ولێر:
له ویلایه‌تی ماهارای رۆژئاوای هیندستان 25 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و تینی به‌هێزی تیشكی خۆر گیانیان له‌ده‌ستدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته پێشبینی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاند، له ویلایه‌تی ماهارای رۆژئاوای هیندستان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 40 پله‌ی سیلیزی له نێوان "كۆتایی مانگی ئاداری رابردوو تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی ئایار" نزیكه‌ی 25 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌و ئاژانسه روونیكرده‌وه، زانایانی هیندستان رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له هاوینی ئه‌مساڵدا پتر له یه‌ك ملیار كه‌س له هیندستان و پاكستان مه‌ترسی به‌ركه‌وتنی تینی گه‌رمایان له‌سه‌ره.
جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، پێشبینی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با و بارینی بارانیش له هیندستان ده‌كرێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان ناتوانن گه‌رماكه بشكێنن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی گه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، خه‌ڵكی نه‌دارن، له گونده‌كانی سه‌ر به ویلایه‌تی ماهاران.
هیندستان دووه‌م وڵاته به‌رهه‌مهێنی گه‌نمه له ئاستی جیهاندا، ره‌نگه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ساڵانی داهاتوو رێژه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم كه‌م بكاته‌وه.