کەشناسی رەوشی کەشوهەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەرییەکانی بارانبارین و تۆز لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی جیاجیا بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ، لە کاتەکانی شەودا تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت. خێرایی با لەنێوان 10 – 25 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری کەمێک بارانبارین هەیە، لە دوای نیوەڕۆ تۆز و خۆڵ نامێنێت.