"په‌تایه‌ك" تووشی له سه‌دا 60ی ئه‌وروپا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راپۆرتێكیدا ئاشكرای كرد، ساڵانه بڵاوبوونه‌وه‌ی "په‌تا"ی كێشی زیاد و قه‌ڵه‌وه‌ی له ئه‌وروپا بووه‌ته هۆی مه‌ترسی بۆ ژیانی زیاتر له 1.2 ملیۆن كه‌س له ئه‌وروپا.
لقی ئه‌وروپای ته‌ندروستی جیهانی، كه 53 وڵاتی ئه‌وروپی ئه‌ندامیه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كێشی زیاد و قه‌ڵه‌وی گه‌شیتووه‌ته ئاستی رێژه‌ی په‌تا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش به هه‌ڵكشان وه‌سف كراوه.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ته‌ندروستی جیهانی، نزیكه‌ی 25%ی پێگه‌ویشتووانی ئه‌وروپا تووشی كێشی زیاده و قه‌ڵه‌وی بوون، ئه‌م گۆڕانكارییه له ئاستێكی به‌رزی جیهانییه، جگه له هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپا نه‌یتوانیوه ئه‌و رێژه‌یه كه‌م بكاته‌وه، قه‌باره‌ی كێشه‌كه له‌سه‌رده‌می په‌تای كۆرۆنا زیاتر ئاشكرا كرا، كه مه‌ترسییه‌كه‌ی زیاتر كردبووه، كه كه‌ره‌نتینكردن هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه.
هانز كلۆگه، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئه‌وروپا روونیكرده‌وه، زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كی و مه‌ترسیداره‌كانی هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌كانی خوێن.
گوتیشی: قه‌ڵه‌وه‌ی كێشی زیاد ساڵانه هۆكاره بۆ مردنی زیاتر له 1.2 ملیۆن كه‌سی ئه‌وروپی، كه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك زانیارییه‌كان پشتڕاستكراونه‌ته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قه‌ڵه‌وی هۆكاری درووستبوونی 13 جۆری شێرپه‌نجه‌یه، كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر 200 هه‌زار تووشبوونی نوێی شێرپه‌نجه هه‌یه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له مه‌ترسییه‌كه دا، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌كه له ساڵانی داهاتوودا زیاتر به‌رز ببێته‌وه.
له ساڵی 2016شدا ته‌ندروستی جیهانی ئامارێكی بڵاوكرده‌وه، كه 59% و هه‌ر منداڵێك له كۆی 2 منداڵدا (29% كوڕ و 27%ی كچان) به ده‌ست زیادی كێشیانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام له ساڵی 1975 رێژه‌كه له ئه‌وروپا 40% بووه.