مووشەکێك لە نزیك ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە خوارەوە
K24 - هه‌ولێر:
ئاراستەکردنی مووشەکە سەرچاوە نادیارەکان بەرەو بەغدا بەردەوامە و سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، مووشەکێك لە شەقامی ئەبو نەواس-ی نزیك ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتە خوارەوە.
بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشه‌ممه (4ی ئایار/ مایۆی 2022) مووشەکێکی کاتیۆشا لە نزیك شەقامی ئەبو نەواس کەوتە خوارەوە، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق ئاشكرای كرد، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، به‌ڵام تا ئێستا لایەنە ئەمنییەکان هیچیان لەوبارەوە رانەگەیاندووە.
وێنه‌ی شوێنی كه‌وتنی مووشه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه كراوه، به باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جیوون كه‌وتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی مووشه‌كه‌كه بڵاوبكرێته‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشیه‌وه وێنه‌ی سه‌كۆیه‌كی موشه‌كی بڵاوكراوه‌ته‌وه و نووسراوه: مووشه‌كه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز، له ناوچه‌ی سه‌دره‌وه ئاراسته كراوه و گومان ده‌كرێت ئاراسته‌ی ماڵی به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراق كرابێت.