یەکێتی ئەوروپا: پێشنیازی قەدەغەکردنی نەوتی رووسیا دەکەین

K24 - ههولێر:
كۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا پێشنیازی سزای نوێ لەبارەی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی رووسیا خستەڕوو.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سهرۆكی كۆمیسیۆنی یهكێتیی ئهوروپا له کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپا لەبارەی "کاریگەری جەنگی رووسیا- ئۆکرانیا بەسەر رەوشی کۆمەڵایەتی و ئابووری یەکێتیی ئەوروپا، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگهیاند، ئەمڕۆ شەشەمین پاکێجی سزاکان دژی رووسیا دەخەینەڕوو.
گوتیشی: ژمارەیەک ئەفسەری باڵا و کەسایەتی دەخرێنە لیستی سزاکان، کە تاوانی جەنگیان لە شاری بوچا-ی نزیك كیێڤ ئەنجامدا و بەرپرسیار بوون لە گەمارۆدرانی شاری ماریوپۆل.
سهرۆكی كۆمیسیۆنی یهكێتیی ئهوروپا ئاشكرای كرد، بانکی بەناوبانگی رووسیا، سبیربانک و دوو بانکی دیکەی رووسی لە سیستهمی سویفت (SWIFT) دەردەکەین، بەم جۆرە گرینگترین بانکە داراییەکانی رووسیا دەکەینە ئامانج و پەکیان دەخەین.
روونیشكردهوه، قەدەغە دەخرێتە سەر پەخشی سێ کەناڵی تەلەفزیۆنی سەربە حکومەتی رووسیا و بە هیچ جۆرێک رێگە نادرێت ئەو دەزگا میدیاییانە پەخشەکانیان لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بەردەوام بێت.
دێر لاین جەختی لەوە کردەوە، رێگە لە راوێژکار و ژمێریارە ئەوروپییەکان دەگرن خزمەت پێشکەش بە کۆمپانیا رووسییەکان بکەن.
ههر له كۆبوونهوهكهدا سهرۆكی كۆمیسیۆنی یهكێتیی ئهوروپا ئاماژهی بهوه كرد، "تاوتوێی بابەتی پشتبەستن بە نەوتی رووسیا دەکەین، پێویستە ئەوە بگوترێت ئەمە کارێکی ئاسان نابێت، بەشێک لە وڵاتانی ئەندام بە ئاستێکی بەرز پشتیان بە نەوتی رووسیا بەستووە.
ئاماژهی بهوهش كرد، لەئێستادا پێشنیازی قەدەغەکردنی نەوتی رووسیا دەکەین. ئەم قەدەغەکردنە جگە لە بەرهەمەکانی نەوت، نەوتی خاویش دەگرێتەوە، کە لە رێگەی بۆرییەوە دەگوازرێتەوە.
ناوبراو باسی لەوەش کرد، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت لە رووسیاوە بە جۆرێک دەبێت، کاریگەری ناکاتە سەر بازاڕەکانی وزە لە جیهان و بەچەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت، كه ئهمهش گورزێکی کوشندە لە ئابووری رووسیا دەدات.
یەکێتیی ئەورووپا پێشتریش پێنج پاکێجی سزای دژ بە رووسیا خستبووە بواری جێبەجێ کردنهوه، بۆ جێبەجێکردنی پێشنیازەکەش، پێویستە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەن پەسەند بکرێت.