ماڵی بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆردومان كرا
K24 – هه‌ولێر:
له گه‌ڕه‌كی ئه‌بی نه‌واسی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی ماڵی بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ كاروباری هه‌واڵگری، فه‌ریقی یه‌كه‌م ئه‌حمه‌د ئه‌بو ره‌غیف كران.
بۆردومانه مووشه‌كییه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی ماڵیی به‌ر ماڵی بریكاری وه‌زیر گه‌یشتووه.
ده‌زگای هه‌واڵگری و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیتیحادی له به‌یاننامه‌یه‌كدا "ئیدانه"ی هێرشه‌كه‌ی كرد.
ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینه‌وه و پشكنین شوێنی هه‌ڵدانی كاتیۆشاكه‌یان ده‌ستنیشان كردووه.