سۆران.. كچ و باوكێك خنكان

باوكه‌كه‌ له‌ حه‌ژمه‌تی گیانی كچه‌كه‌ی خۆی به‌ ئاوه‌كه‌دا داوه‌
دوو هاووڵاتی خنكان
دوو هاووڵاتی خنكان

K24 – هه‌ولێر:

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كچێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ و باوكی لە رووباری چۆمان نزیک قوبەی گەڵاڵە خنكان.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌رگری شارستانی سۆران، كچه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ رووباره‌كه‌وه‌ و باوكی هه‌وڵیداوه‌ رزگاری بكات و ئه‌ویش خنكاوه‌ و تیمه‌كانی بەرگری شارستانی توانیویانه‌ تەرمی منداڵەکە بدۆزنەوە و هێشتا ته‌رمی باوكه‌كه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌رگری شارستانی روونیكردووه‌ته‌وه‌ كچه‌كه‌ ناوی "دینا"یه‌ و باوكیشی ناوی عه‌بدولڕه‌زاق عه‌بدولقادره‌ و ته‌مه‌نی 38 ساڵه‌ و به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بن و دانیشتووی شاری هه‌ولێرن.