ماڕادۆنا له دوای مردنی گه‌وره‌ترین ریكۆردی تۆمار كرد
له كۆتایی درێسه‌كه‌ی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی كۆچكردووی ئارجێنتینا له زیادكردنێكی ئاشكرا به حه‌وت ملیۆن و سه‌د هه‌زار پاوه‌ند فرۆشرا و بووه گرانترین درێس له مێژووی تۆپی پێ و توانیشی ریكۆردی گرانترین كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی له مێژوودا بشكێنێت.
مارادۆنا له مۆندیالی 1986 به درێسی شین یاریی كرد و ژماره 10ـی پۆشیبوو، دوو گۆڵی به‌رامبه‌ر ئینگڵاند بۆ ئارجه‌نتینا تۆماركرد كه گۆڵێكیان به ده‌ست بوو، گۆڵێكی دیكه‌شیان له سه‌نته‌ری یاریگاوه تا ناوه‌ڕاستی هێڵی سزا یاریی به یاریزانانی ئینگلاند كرد و پاشان گۆڵی تۆمار كرد، دواتر گۆڵه‌كه‌ی مارادۆنا كه یاری به یاریزانانی ئینگلاند كرد له ساڵی 2002 به ده‌نگی زیاتر له 350 هه‌زار كه‌س به جوانترین گۆڵی مێژووی تۆپی پێ ده‌ستنیشانكرا.
دوای یارییه‌كه مارادۆنا درێسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ستیڤ هۆگی ناوه‌ڕاستكاری ئینگلاند گۆڕییه‌وه، دوای 36 ساڵ ئه‌و یاریزانه به‌هۆی ئه‌و درێسه‌وه بووه ملیۆنێر.
درێسه‌كه‌ی مارادۆنا له زیادكردنێكی ئاشكرا له‌گه‌ڵ چه‌ند پارچه‌یه‌ك له كه‌لوپه‌ل و یادگاری مارادۆنا دانرا و نرخی سه‌ره‌تایشی له چوار ملیۆن و 600 هه‌زار پاوه‌ند ده‌ستیپێكرد، دواتر درێسه شینه ژماره ده‌یه‌كه‌ی مارادۆنا له‌و زیادكردنه به حه‌وت ملیۆن و سه‌د هه‌زار پاوه‌ند كه ده‌كات هه‌شت ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا.
درێسه‌كه‌ی مارادۆنا بووه گرانترین درێس له مێژووی تۆپی پێ كه پێشتر درێسێكی پێلێی ئه‌فسانه‌ی بڕازیل كه له مۆندیالی ساڵی 1970 پۆشیبووی له زیادكردنێكی ئاشكرا به 157 هه‌زار پاوه‌ند فرۆشرا.
ئه‌و درێسه‌ی مارادۆنا ریكۆردی گرانبه‌هاترین كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی شكاند كه پێشتر جلێكی ئۆڵمپیكی ساڵی 1892 له ساڵی 2019 به حه‌وت ملیۆن و په‌نجا هه‌زار پاوه‌ند فرۆشرا، به‌ڵام درێسه‌كه‌ی مارادۆنا به حه‌وت ملیۆن و سه‌د هه‌زار پاوه‌ند فرۆشرا و بووه گرانبه‌هاترین درێس و كه‌لوپه‌ل له مێژوودا.