کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
K24 – ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، کاریگەرییەکانی بارانبارین و تۆز لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە رێژەی جیاجیا بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، خێرایی با لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی هەینی ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین چەندین ناوچە و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن، بەتایبەتی لە دوای نیوەڕۆ.