هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنگره‌یه‌كی زانستی له ئه‌ڵمانیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
شارەزایانی بواری زانستیی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی زانستی پەروەردە و راهێنان لە بۆخوم - ئەڵمانیا دەکەن، كه له لایه‌ن رێکخراوی ناڤنەتەوەی هیومان رێستارت بە سەروکایەتی ماموستایه‌كی كورد و بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی باکوری راین (دوسلدورف ـ NRW) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌و كۆنفرانسه بڕیاره لە رۆژانی 7 و 8ی ئه‌م مانگه له زانكۆكه به‌ڕێوه‌بچێت و كوردستان24 سپۆنسه‌ری میدیایی ده‌كات و ئامانجییه‌تی پێوه‌ره نوێیه‌كانی ئه‌وروپا له باره‌ی كوالێتی په‌روه‌رده و راهێنان بخاته به‌ر باس و تێیدا به‌راوردی پێوه‌ره‌كانی په‌روه‌رده له ئه‌وروپا و وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت.