ئۆپێک له‌ باره‌ی پلانه‌كه‌یه‌وه‌ بڕیار ده‌دات

ئەندامانی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس کۆدەبنەوە
ئۆپێک
ئۆپێک

K24 - هەولێر

پێشبینی دەکرێت ئۆپێک پڵەس، بەردەوام لە سیاسەتەکەی بە بڕێکی کەم کە لەسەری رێککەوتوون ئاستی بەرهەمهێنان بەرزبکاتەوە.

ئەمڕۆ ئەندامانی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس کۆدەبنەوە و تاوتوێی بەرەوپێشچوونەکانی بازاڕ دەکەن، هەروەها رایانگەیاندووە، کە بەرپرس نین لە بەرەوپێشچوونە سیاسییەکان، لە هەمانکاتدا ترسیان لە کەمبوونەوەی خواست هەیە، بەهۆی تەشەنەسەندنەوەی کۆرۆنا لە چین و رێوشوێنەکانی وڵاتەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی.

نوێنەرانی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس پێشبینی دەکەن، ئۆپێک پڵەس رەزامەندی دەربڕێت، لەسەر پەیڕەوکردنی هەمان سیاسەتی پێشووی و مانگانە 432 هەزار بەرمیل نەوتی دیکە وەک ئامانجی رێککەوتنەکەیان لە مانگی حوزەیران بەرهەمبهێنێت.

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس رۆژێک دوای پێشنیازی سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوتی رووسیا لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە.