ژاپۆن: دەستبەرداری نەوتی رووسیا نابین

"نەوتی رووسیا 4%ی هاوردەکانی نەوتی ژاپۆنی پێکهێناوە"
بارهه‌ڵگرێكی نه‌وتیی رووسیا، وێنه‌: ئه‌رشیڤ
بارهه‌ڵگرێكی نه‌وتیی رووسیا، وێنه‌: ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

وەزیری ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی ژاپۆن رایگەیاند، بۆ وڵاتەکەی سەختە بە خێرایی هاوردەی نەوتی رووسیا کەمبکاتەوە و دەستبەرداری بێت، کە وەک سزایەك بەهۆی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەرامبەر رووسیا بەکاری بهێنێت.

ئەو وەزیرەی ژاپۆن لە واشنتن ئاشكرایكرد، ناتوانن بە خێرایی واز لە نەوتی رووسیا بهێنن، لە کاتێکدا یەکێتی ئەوروپا پاکێجێکی دیکەی سزای بەسەر مۆسکۆ سەپاند، کە قەدەغەی هاوردەکردنی نەوتیش لە خۆدەگرێت.

گوتیشی: بەهۆی سنوورداری کەرەستە خامەکان لە ژاپۆن دووچاری سەختی دەبنەوە لە گرتنەبەری هەنگاوێکی لەو جۆرە.

هاوردەی نەوتی رووسیا، سەدا چواری کۆی هاوردەکانی نەوتی ژاپۆنی پێکهێناوە، هەروەها سەدا 9 هاوردەی گازی لە رووسیاوە بووە. لەگەڵ سەدا 11 خەڵووزیشی لە رووسیاوە هاوردە دەکات.