"بایرن میونشن ئه‌م یاریزانه‌ی له چه‌نگی بارسێلۆنا ده‌رهێنا"
نەسیر مه‌زراوی بەرگریکاری مەغریبی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی، نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیاوە.
رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی ئاشكرای کردووە، کارگێری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ماوەیەکە گفتوگۆکانیان لەگەڵ نەسیر مه‌زراوی بەرگریکاری مەغریبی یانە هۆڵەندیەکە دەستپێکردووە و، دواجار پاش رازیکردنی، ئەو یاریزانە بەشداری پشکنینە پزیشکیەکانی باڤارییەکانی کردووە و، بریارە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، بەفەرمی پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.
نەسیر ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیاکس کۆتایی دێت، بەخۆرایی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بایرن میونشنەوە دەکات.
رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه بایرن میونشن نه‌سر مه‌زراوی له چنگی یانه‌كانی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس ده‌رهێنا كه بۆ گواستنه‌وه‌ی له‌سه‌رهێڵ بوون.
نه‌سیر مه‌زراوی، ته‌مه‌نی 24 ساڵه و له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ئا‌یاكس پێگه‌یشتووه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2018ـه‌وه له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی ئا‌یاكس یاری ده‌كات، له كۆی 135 یاری، 10 گۆڵ و 9 ئاسیستی بۆ یانه هۆڵه‌نداییه‌كه كردووه، وه‌رزی داهاتوو یانه‌ی بایرن میونشن ده‌بێته یه‌كه‌مین یانه له دوای ئا‌یاكس كه یاریی بۆ بكات.