رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا زیاتر بەرزدەبێتەوە

"هەڵاوسان لە تورکیا دەگاتە 70% "
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بە گوێرەی داتاکانی پەیمانگەی ئاماری تورکیا، رێژەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای ساڵانە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لە مانگی ئاداردا گەیشتووەتە 69.97% بەمەش سەرجەم پێشبینییەکانی تێپەڕاندووە و بەرزترین ئاستییەتی لە 20 ساڵی رابردوویدا.

 پەیمانگەکە هۆکاری ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەش بۆ جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێنێتەوە، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا سەرەکییەکان دوای داڕمانی لیرە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان.

پەیمانگەی ئاماری تورکیا، لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، رێژەی هەڵاوسان لەسەر بنەمای مانگانە بەرێژەی 7.25% بەرزبووەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە شارەزایان پێشبینیان دەکرد رێژەی هەڵاوسان لە تورکیا بە رێژەی 68% لەسەر بنەمای مانگانە بەرزبێتەوە.