به‌غدا: داهاتی گشتی ئه‌مساڵی عێراق تا ئێستا 150 ملیار دۆلاره

K24 - هەولێر:
راوێژكارێكی دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، داهاتی گشتی ئه‌مساڵی عێراق تا ئێستا 150 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه، چاوڕێش ده‌كرێت رێژه‌كه زیاتر بێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، داهاتی گشتی ئه‌مساڵی عێراق تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته 150 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
مه‌زهه‌ر راشیگه‌یاند، به گوێره‌ی بۆچوونه‌كانی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوودا رێژه‌ی داهاتی گشتی نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان له عێراق زیاتر ببێت.
هه‌روه‌ها مه‌زهه‌ر روونیكرده‌وه، سندووقی نه‌خته‌ینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داهاتی نه‌وتی خامی عێراقی به 3.4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی بۆ یه‌ك رۆژ خه‌مڵاندووه، كه هه‌ر به‌رمیلێك به نرخی 104 دۆلار فرۆشراوه.
ئه‌و راوێژكاره‌ی مسته‌فا كازمی روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر داهاتی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بخرێته سه‌ر داهاتی گشتی عێراق، له داهاتوودا ئه‌و رێژه زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
پێشتر سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو داهاتی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2022 له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گاته 149 ملیار دۆلار، كه به رێژه‌ی %73 به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2021 زیادیكردووه.