ته‌ندروستی جیهانی ژماره راسته‌كه‌ی رێژه‌ی مردنی به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، سێ هێنده‌ی ئه‌و ژمارانه بوون كه له راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كان بڵاو ده‌كرانه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، تا ساڵی 2021 وا بڵاوكرابووه‌وه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه 5.4 ملیۆن كه‌سن، له راستیدا 14.9 ملیۆن تووشبوو به په‌تای كۆرۆنا له سه‌ر ئاستی جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
WHO ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، نیوه‌ی رێژه‌ی مردن له هیندستان كه به 5 ملیۆن كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت تا ئێستا له داتای گشتی جیهانی په‌تای كۆرۆنا تۆمار نه‌كراون.
ته‌ندروستی جیهانی روونیشیكرده‌وه، له زۆربه‌ی وڵاتاندا نه‌توانراوه رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا تۆمار بكرێت، به‌هۆی كه‌ره‌نتینه و داخستنی گشتیش، رێژه‌ی مردنی به رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ماوه‌ی دوو ساڵی كۆرۆنا (2020 -2021) كه‌متر كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌ندروستی جیهانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له كۆی 10 مردن به هۆی كۆرۆناوه، 6 كه‌س له راگه‌یه‌ندراوه فه‌رمییه‌كان تۆمار نه‌كراون.