رێبه‌ر رۆسته‌م سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به ئه‌سترۆلۆجی و وزه نه‌بینراوه‌كانی دامه‌زراند
K24 – هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی كوردستان "سەنتەری کوردستان بۆ توێژینەوە لە وزە نەبینراوەکان و ئەسترۆلۆجی" مۆڵه‌تی بۆ وه‌رگیرا و دامه‌زرا.
له‌و باره‌یه‌وه، خاوه‌نی پڕۆژه و بیرۆكه‌ی سه‌نته‌ره‌كه، رێبه‌ر رۆسته‌م، ئه‌سترۆلۆجی كورد رایگه‌یاند، زانسته‌كه لە پێش هەزارەها ساڵەوە سەریهەڵداوە و تا دەگاته ئه‌مڕۆ بەزۆر قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە و هەردەم لەگەشە سەندندا بووە،ئێمەی کوردیش سەدان ساڵ لەپێش درکمان بەوە کردووە و هەردەم عەوداڵی زانینی لایەنە شاراوەکانی ئەم زانستە بووین و لەم بوارەدا دەیان زانا کاریان تێدا کردووە و پەنجەمۆریان لەم لایەنەدا دیارە".
وتیشی: بەمەبەستی زیاتر برەودان و پێشخستنی ئەم زانستە و کارکردن لەچوارچێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی بەباش زانرا کەوا لەسایەی دامەزراوێکی یاساییدا کارەکان ئەنجام بدرێن،بۆ ئەم مەبەستەش و دوای هەوڵ و تەقەڵڵا توانرا مۆڵەتی فەرمیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەناوی (سەنتەری کوردستان بۆ توێژینەوە لە وزە نەبینراوەکان و ئەسترۆلۆجی) وەربگیرێ".
بڕیاره سه‌نته‌ره‌كه ئاره‌زوومه‌ندانی بواری وزه‌ی نه‌بینراو و ئه‌سترۆلۆجی بگرێته‌خۆ و سه‌نته‌ری هاوشێوه له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، رووسیا، كه‌نه‌دا، میسر و ئه‌ڵمانیا هه‌یه.