133 ساڵ به‌ر ئێستا له ژێر تاوه‌ری ئیڤل پیشانگایه‌ك بۆ مرۆڤی ره‌شپێست كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له 5ـی ئایار / مایۆی 1889 فه‌ره‌نسییه‌كان له پیشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی جیهانیدا ژماره‌یه‌ك مرۆڤی ڤێتنامی، ئاسیایی و ئه‌فریقاییان له ژێر تاوه‌ری ئیڤل له پاریس له نێو گوندێكی ده‌ستكرد نمایشكرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاری لۆبوانی فه‌ره‌نسی، له‌م پیشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌دا 400 مرۆڤی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك غابونی و كۆنگۆلی له نێو قه‌فه‌زدا نمایشكرابوون، كه له دارستانه ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان هێنرابوونه پاریس.
ئه‌و گۆڤاره فه‌ره‌نسییه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌و پیشانگایه‌دا ئه‌وه پیشاندرا كه گه‌لی فه‌ره‌نسی ئه‌و گیاندارانه‌ی له دارستان رزگاركردووه، له‌وه‌ش خراپتر زۆرێك باوه‌ڕیان به‌و قسه ده‌كرد.
ئه‌و پیشانگایه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام بوو، 28 ملیۆن كه‌س سه‌ردانیان كرد، كه‌سێك له‌نێو پیشانگاكه‌شدا باسی ژیانی ئه‌و مرۆڤانه‌ی بۆ سه‌ردانیكه‌ران ده‌كرد، ئه‌وانیش گاڵته‌یان پێده‌كردن و هاوشێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ مه‌یموون ره‌فتاریان ده‌كرد و له‌قاقای پێكه‌نینیان ده‌دا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاری لۆبوانی فه‌ره‌نسی، ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و پیشانگایه‌یان ده‌كرد وه‌ك گیاندار سه‌یری ئه‌و مرۆڤانه‌یان ده‌كرد، پێستێكی چه‌ور، قژی پڕ چڵك، هه‌شیانبوو وه‌ك ئاژه‌ڵ خۆراكی به‌و مرۆڤانه ده‌دا.