كۆشكی سپی گوته‌بێژێكی نوێی دیاریكرد
K24 – هه‌ولێر:
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا كارین جان، وه‌ك گوته‌بێژی نوێی كۆشكی سپی دیاری بكات، بۆ جێگرتنه‌وه‌ی شوێنی جین ساكی.
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كارین جانی وه‌ك گوته‌بێژی كۆشكی سپی دیاریكرد له 13ـی ئه‌م مانگه‌وه‌ش وه‌ك جێگره‌وه‌ی جین ساكی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
كۆشكی سپی راشیگه‌یاند، شانازی به پسپۆری و لێهاتوویی گوته‌بێژی نوێ ده‌كه‌ین، كه ناوبراو له دایكبووی ساڵی 1977ـه، وه‌ك یه‌كه‌مین ئافره‌تی ره‌شپێست له مێژووی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م پۆسته وه‌رده‌گرێت.