هاتووچۆی عێراق: ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له قوربانیانی تیرۆر پتره
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتووچۆی گشتی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر زیاتره.
عه‌مید زیاد ئه‌لقه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی هاتووچۆی عێراق رایگه‌یاند، بێگومان قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له قوربانیانی تیرۆر پتره‌و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه ژماره‌كان رایبگه‌یه‌نێت.
ئه‌لقه‌یسی روونیكرده‌وه، هۆكاری روودانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وانه، پابه‌ند نه‌بوونی شۆفێری بارهه‌ڵگر به رێنماییه‌كانی هاتووچۆ، جیا له‌وه‌ش پێویسته به گشتی شۆفێران پابه‌ندی خێرایی دیاریكراو بن، وێڕای خراپی رێگا‌و بان.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ئه‌وه‌شی باسكرد، كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كانی هاتووچۆ به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه ته‌واوی رێگا سه‌ره‌كییه‌كان و لاوه‌كییه‌كان قیرتاو بكرێنه‌وه. ده‌شڵێت: "له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی، پلانێك بۆ فراوانكردنی رێگاكان به‌رده‌سته، چونكه ژماره‌ی قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له قوربانیانی تیرۆر زیاتره".