‎یەكەم حاڵەتی مردن بە  تای خوێنبەربوون لە كەركووك تۆماركرا

پیشەی گۆشتفرۆشییە و وێنه‌كه‌ی ببینه‌
كه‌ركووك
كه‌ركووك

‎ K24– كەركووك:

‎دوای هەفتەیەك مانەوە لە نەخۆشخانەی شیفا هاووڵاتییەك بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.

‎سەرچاوەیەك لە تەندروستی كەركووك هەواڵەكەی بۆ كوردستان24 پشتڕاتكردەوە و رایگەیاند ئەو هاووڵاتییە تەمەنی 47 ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆشییە و خەڵكی گەڕەكی موسەڵڵای شاری كەركووكە.

‎ئه‌و سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاند، پزیشك و كارمەندان هەوڵی زۆریاندا چارەسەری پزیشكی بۆ بكەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی درەنگ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، چارەسەرەكان كاریگه‌رییان لەسەری نەبووە.

ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركووك به‌ په‌تای تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستدا
ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركووك به‌ په‌تای تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستدا