پێشمه‌رگه له چیای قه‌ره‌چووغ په‌لامارێكی داعشی تێشكاند
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری شه‌شی مه‌خموور تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، كاتژمێر 11:30ی ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی فه‌وجی یه‌كی لیوای 18 له میحوه‌ری شه‌شی چیای قه‌ره‌چووغ.
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه، كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، روونیكرده‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ماوه‌ی 20 خوله‌كدا هێرشه‌كه‌ی داعشی تێكشاند، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌شدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بووه.
هاوكات هه‌ر ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر هێزه‌كانی لیوای 10ی فه‌وجی 5ی خاڵی 10ی به‌رگری له به‌رزاییه‌كانی زورگه‌زراو و له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه به‌رپه‌رچی په‌لامارەكه دراوته‌وه و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.