58 كه‌س له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده كوژراون
K24 - هه‌ولێر:
له مانگی رابردوودا، له ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده، په‌نجاو هه‌شت كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌ك له‌و كوژراوانه هاووڵاتی مه‌ده‌نین.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه له مانگی رابردوودا له ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده په‌نجاو هه‌شت كه‌س كوژراون، له‌وانه 26یان هاووڵاتی مه‌ده‌نین و 25یان ئه‌ندامی هه‌سه‌ده‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش له شه‌ڕی نێوان هۆزه‌كاندا كوژراون.