ئەمەریکا دەست بەسەر سوپەر یەختی ئۆلیگارێکی رووسیادا دەگرێت

بەهای یەختەکە 300 ملیۆن دۆلار بووە
سوپەر یەختی ملیارداری رووسی، سڵێمان کەریمۆڤ
سوپەر یەختی ملیارداری رووسی، سڵێمان کەریمۆڤ

K24 - هەولێر:

جێن ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، لەسەر داوای واشنتن لە وڵاتی فیجی یەختێکی ملیارداری رووسی، سڵێمان کەریمۆڤ دەستی بەسەردا گیراوە.

گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی رۆژانەیدا باسی لە رووداوە گرنگەکانی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

جێن ساکی، ئاماژەی بەوەشدا، لە وڵاتی فیجی دەست بەسەر یەختێکی سڵێمان کەریمۆڤدا گیراوە کە بەهای یەختەکە 300 ملیۆن دۆلار بووە، جەختی لەوەش کردەوە کە حکوومەتی فیجی لەسەر داوای ئەمەریکا دەستی بەسەر یەختەکەدا گرتووە.

وڵاتی فیجی لە ژمارەیەك دورگە پێکهاتووە و دەکەوێتە باشووری زەریای ئارامەوە.

به‌شی زۆری ئه‌و سزایانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاوه‌ خراونه‌ته‌ سه‌ر رووسیا، ئامانجه‌كه‌ی پێكانی هه‌ندێك له‌و كه‌سه‌ ملیاردێرانه‌ی وڵاته‌كه‌ن كه‌ راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به‌ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیاوه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ ئۆلیگاریشییه‌ نوێیه‌كان ناسراون.

aa