ته‌ندروستی عێراق: تا ئێستا 8 كه‌س به ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون گیانیان له‌ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا له هه‌موو شاره‌كانی عێراق (8) كه‌س به ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكرده‌وه، كه "سه‌یف به‌در"، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی تای خوێنه‌به‌ربوونی ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و ڤایرۆسه له عێراق نوێ نییه و تا ئێستا (40) تووشبووی ڤایرۆسه‌كه له هه‌موو عێراق تۆماركراوه و (8) كه‌سیش به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوتیشی: نیوه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی تای خوێنبه‌ربوون له پارێزگای عێراقن، ئه‌مساڵ رێژه‌ی تووشبووانی به‌راورد به ساڵانی رابردوو به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆیه داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاند ده‌كه‌ین هۆشیاری له‌باره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه بڵاوبكه‌نه‌وه.