هاووڵاتیانی رووسیا بۆ ئاگاداربوون له جیهانی ده‌ره‌وه "VPN" به‌كارده‌هێنن
K24 - هه‌ولێر:
له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا "به‌ربه‌ستی ئاگرین" به‌كارده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك دابنێن ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام ملیۆنان هاووڵاتی رووسی ئه‌و به‌ربه‌سته ده‌شكێنن و به‌دوای هه‌واڵی ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێن، به‌تایبه‌تی جه‌نگی ئۆكرانیا.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست-ی ئه‌مه‌ریكی، ملیۆنان هاووڵاتی رووسی له رێگه‌ی ئه‌پی "VPN"ـه‌وه ئه‌و لینك و هه‌واڵانه ده‌بینن، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی مۆسكۆوه به بڕیاری ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا سانسۆر كراوه.
له مانگی ئاداره‌وه سه‌دان ماڵپه‌ڕ له‌سه‌ر تۆڕی ئینه‌رنێت سانسۆر كراوه و هاووڵاتیانی رووسیا ناتوانن هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌وه بیبینن، ئه‌مه‌ش وای له هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته كردووه، به‌دوای به‌كارهێنانی رێگه‌یه‌كی دیكه بكه‌ون، تا ئه‌و سانسۆركردنه بشكێنن.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له زاری هاووڵاتییه‌كی رووسیا به ناوی "كونستانتین" (52 ساڵ) گواستیه‌وه، كه له كۆتاییه‌كانی مانگی شوباته‌وه به‌كارهێنانی "VPN" له وڵاته‌كه‌ی بووته باو، ئه‌مه‌ش یادگارییه‌كانی سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌تی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه، كه ئه‌و كات له رێگه‌ی شه‌پۆلی كورتی رادیۆوه گوێیان له ده‌ستگیركردنی به‌رهه‌ڵستكاران ده‌بوو.
به گوێره‌ی راپۆرتی "ئه‌پ تۆپیا"، دابه‌زاندنی ئه‌پی "VPN" رۆژانه به رێژه‌ی 10 به‌رامبه‌ر له رووسیا زیادی كردووه و به‌كارهێنانی له‌م رۆژانه‌ی دوایی جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا گه‌یشتووه‌ته ده‌یان هه‌زار، به‌ڵام كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا "یوتا" ئاشكرای كردووه، به‌كارهێنانی ئه‌پی "VPN" به‌راورد به پێشتر 50 ئه‌وه‌نده زیادی كردووه.
میخایل كلیماریڤ، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئینته‌رنێت، كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ "ئه‌لێكسی ناڤالنی"ی به‌رهه‌ڵستكار به‌هێزه، رایگه‌یاندووه، خزمه‌تگوزاری "VPN" له ماوه‌ی 10 رۆژدا گه‌یشتووه‌ته 300 هه‌زار. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كۆمه‌ڵه‌كه پێشبینی ده‌كات به‌كارهێنه‌رانی "VPN" له رووسیا 30% زیادی كردبێت.
رووسیا له مانگی ئادار یاسایه‌كی په‌سه‌ند كرد، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه، سزایه‌كی توند ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه، كه "زانیاری ناڕاست" له‌سه‌ر سوپای رووسیا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات، به 15 ساڵ زیندانیكردن سزا ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و یاسایه ته‌نیا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نییه، به‌ڵكو هاووڵاتانیش ده‌گرێته‌وه.