کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

کەشناسی پشبینی دەکات، لەم دوو رۆژەدا کاریگەرییەکانی بارانبارین و تۆز لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی تاوە باران، لە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت. خێرای با لەنێوان 10 – 20 کیلۆمەتر دەبێت لە یەک کاتژمێردا.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارانبارین، لە هەندێک کاتدا هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.