جەعفەر شێخ مستەفا: هەوڵی جدی هەیە بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی

"پێویستیمان بە یەکڕیزی و یەکدەنگییە"
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان

K24 – سلێمانی

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵی جدی هەیە بۆ کۆبوونەوەی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

جەعفەر شێخ مستەفا، بە کوردستان24ی گوت: "شەڕی میدیایی و دووبەرەکی خەڵکی بێتاقەت کردووە، ئێستا گەلی کوردستان پێویستی بە یەکڕیزی و یەکدەنگی هەیە بەرامبەر بە دۆست و دوژمنان".

گوتیشی: "هەوڵی جدی هەیە، بۆ ئەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، راستە تائێستا ئەو کۆبوونەوەیە نەکراوە، بەڵام ئەمڕۆ بێت یان سبەی دەبێت هەر کۆببنەوە".