لوبنان.. ژنێك له رقی هاوسه‌ری پێشووی به رووتی به‌شه‌قامدا ده‌ڕوات
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه ژنێكی لوبنانی نیوه‌ی جه‌سته‌ی رووته و به شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕوات، ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه و به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره‌ی، پۆلیسی به‌یروت ژنه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركرا، ژنه‌كه به‌ڵیننامه‌ی لێوه‌رگیرا، كه جارێكی دیكه ئه‌و كاره دووباره نه‌كاته‌وه، به‌ڵام دوای ئازادكردنی ژنه‌كه بێده‌نگی شكاند و بۆ كه‌ناڵی "ئه‌لجه‌دید" گوتی: له رقی هاوسه‌ری پێشووی و كه‌سوكاره‌كه‌ی وایكردووه.
ژنه‌كه ناوی "رانیا"یه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ری پێشووی و كه‌سوكاره‌كه‌ی فشاری خراوه‌ته‌سه‌ر، ئه‌ویش به‌رده‌وام سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه، به‌ڵام له دادگا داواكه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، بۆیه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بڕیاری داوه به‌م شێوه‌یه بێته سه‌ر شه‌قام.
هه‌رچه‌نده له‌و ره‌فتاره‌یدا به‌ڵێننامه‌ی لێوه‌رگیراوه، كه دووباره‌ی نه‌كاته‌وه، به‌ڵام له وه‌ڵامی كه‌ناڵی "ئه‌لجه‌ید"، كه پرسیاری لێكراوه، ئایا هه‌ست ناكات خه‌ڵكی ئازار داوه؟ رانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و ئازاردراوه، به‌و كاره‌شی ئازایه‌تی خۆی نیشانی خه‌ڵك داوه.
فتاة تسير نصف عارية بالشارع والأمن يتحرك pic.twitter.com/dsVj8aNs3H
— محمد صادق العارضي (@hkgiuy) May 4, 2022