نزیکەی 25 ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە ئۆکرانیا گیر بووە

ئۆکرانیا شەشەم گەورەترین هەناردەکاری گەنم بووە لە ساڵی رابردوودا
گەنم
گەنم

K24 - هەولێر:

بەرپرسێک لە رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان کە ناسراوە بە فاو رایگەیاند، بەهۆی  نزیکەی 25 ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە ئۆکرانیا گیری خواردووە و ناتواندرێت هەناردە بکرێت. هۆکارەکشی بۆ داڕمانی ژێرخانی ئابووری شەقامەکانی ئۆکرانیا و داخرانی بەندەرەکانی ماریۆپۆل دەگەڕێتەوە.

رێکخراوی فاو ئاماژەی بەوەداوە، ئەو گەمارۆیەی سەر ئۆکرانیا فاکتەرێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا خۆراکییەکانە کە بۆ ئاستێکی پێوانەیی لە مانگی ئادار دوای جەنگی رووسیا و ئۆکرانیاوە بەرزبووەتەوە.

بە گوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی دانەوێڵەی نێودەوڵەتی، ئۆکرانیا چوارەم گەورەترین هەناردەکاری گەنمەشامی بووە لە وەرزی 2020 - 2021 و شەشەم گەورەترین هەناردەکاری گەنم بووە لە ساڵی رابردوودا.

لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی باڵا لە بانکی ناوەندی ئۆکرانیا رایگەیاندووە، هەناردەی وڵاتە بە رێژەی زیاتر لەسەدا 50 لە مانگی ئاداردا بەراورد بە هەمان مانگ لە ساڵی رابردوو کەمی کردووە، هۆکارەکەشی بۆ هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ رووسیا دەگەڕێتەوە.