نرخی نەوت لەسەر ئاستی هەفتانە بەرزبووەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێن بۆ 112 دۆلار بەرزبووەوە
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

بە کاریگەری سزاکانی ئەوروپا بەسەر کەرتی نەوتی رووسیا و دڵەڕاوکێکان لەسست بوونەوەی ئابووری جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چین، نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی هەفتەیدا، بە رێژەی %5 لەسەر بنەمای هەفتانە بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ 112.39 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ 109.77 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی نەوت لە دوو رۆژی رابردوویدا، دوای سەپاندنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بەسەر هاوردەی نەوتی رووسیا، هەروەها ئەگەرەکان بە سستبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان بەهۆی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە چین بەرزبووەوە. کە بەهۆی کۆرۆناوە چەند گەورە شارێک لە چین داخراون جارێکی دیکە رێوشوێنەکانی کەرەنتینە بەسەریان سەپێندراوە.