گرافیک.. زیانەکانی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا

بە بڕی 92 ملیار دۆلار زیان بەر ژێرخانی ئۆکرانیا کەوتووە

K24 – هەولێر

زیاتر لە 70 رۆژە شەڕ لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە جگە لە زیانە گیانییەکان زیانی ماددی زۆری لێکەوتووەتەوە.

بەگوێرەی داتاکان تائێستا 92 ملیار دۆلار زیان بەر ژێرخانی ئۆکرانیا و 600 ملیار دۆلار بەر ئابووری ئەو وڵاتە کەوتووە. هاوکات زیانەکانی باڵەخانەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان بە زیاتر لە 29 ملیۆن دۆلار دەخەملێنرێت، زیانی شەقام و رێگاکانیش نزیکەی 30 ملیۆن دۆلارە .

بەهۆی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی رووسیا زیانەکانی کۆگا و کارگەی پیشەسازی ئۆکرانیا زیاتر لە 9 ملیۆن دۆلار و زیانی فڕۆکەخانە مەدەنییەکان زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلار بووە.

هەر بەپێی داتاکان، هێڵی شەمەندەفەری ئۆکرانیا زیاتر لە 3 ملیۆن و نیو دۆلار زیانی بەرکەوتووە و زیانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانیش بە 1.8 دۆلار دەخەملێنرێت.