300 ددانی هەیە.. قرشێکی دەگمەن لەم وڵاتە دۆزرایەوە

مێژووەکەی بۆ 80 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
ددانەکانی قرشەکە
ددانەکانی قرشەکە

K24 - هەولێر:

چەند کەشتیوانێکی کەشتیە تایبەتەکانی راوەماسی لە پرتوگال ئاشکرایان کرد، چاویان بە قرشێکی دەگمەن کەوتووە کە مێژووەکەی بۆ 80 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و ژمارەیەکی زۆر ددانی هەیە.

بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی "دەیلی ستارز"، ئەم قرشە 300 ددانی هەیە و درێژیەکەی دەگاتە یەک مەتر و نیو و بە "ئاسەوارێکی زیندوو" وەسف دەکرێت، بەهۆی ئەوەی بە درێژایی دەیان ملیۆن ساڵ بەردەوام شێوەی خۆی دەگۆڕی.

توێژەرانی ئەو وڵاتە بە میدیاکانیان راگەیاند، لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا کار دەکەن لەسەر پاراستنی و رێگەگرتن لە راوکردنی.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئەم جۆرە قرشە کە لە زمانی عەربیدا بە "الأهدب" ناو دەبرێت، لە سەردەمی دەینەسۆرەکانەوە بوونی هەیە و لە قوڵایی دەریاکاندا دەژیا و زۆرینەی جۆرەکانی بوونەوەرە دەریایی دیکەی دەخوارد کە لەخۆی بچووکتر بوون.