مانگگیرانی ته‌واو رووده‌دات
K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌ی ئیتیحادی ئیماراتی ئاشكرای ده‌كات، له رۆژانی داهاتوو مانگگیرانی ته‌واو رووده‌دات و به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی جیهانیش ئه‌و رووداوه فه‌له‌كییه ده‌بینن.
رۆژنامه‌ی ئیتیحادی ئیماراتی رایگه‌یاند، رۆژی 16ـی ئایار / مایۆی 2022 مانگگیرانی ته‌واو رووده‌دات، سه‌ره‌تا به مانگیرانی نیمچه‌یی ده‌ستپێده‌كات (ئه‌سته‌مه ببینرێت، ته‌نیا ده‌بێت كه‌شوهه‌وا پاك بێت)، پاشان مانگگیرانی به‌شی و دواجار ده‌چێته قۆناغی مانگگیرانی ته‌واو.
ئه‌و رۆژنامه ئیماراتییه راشیگه‌یاند، رووداوی مانگگیران رۆژی 16ـی ئه‌م مانگه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان ده‌بینرێت، له‌وانه هه‌ریه‌ك له كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا، ئه‌وروپا، ئه‌فریقیا، ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور و زه‌ریای هێمن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌واوی قۆناغه‌كانی مانگگیران 5 كاتژمێر و 19 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت، كاتژمێر 06:29 خوله‌كی به‌یانی له عێراق هه‌رێمی كوردستان مانگگیران ده‌بینرێت.