چه‌ند پێگه‌یه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له سه‌ر سنووری عێراق - سووریا كرانه ئامانج
K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چه‌ند پێگه‌یه‌كی "گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران" له پارێزگای دێرزوور و ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر سنووری عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه كرایه ئامانج، كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌مه دووه‌م هێرشی له‌و جۆره‌یه بكرێته سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا روانگه‌ی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ده‌نگی چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له‌ناو ئه‌و پێگانه بیستراوه، كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران".
هه‌روه‌ها هاتووه: "پێگه بهئامانجكراوهكان ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی حه‌وێجه كاتع و پردی نوێی تورابی" به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌و هێرشه بخاته‌ڕوو.
له‌كاتێكیشدا تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی فڕۆكه هێرشبه‌ره‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به گوته‌ی روانگه‌ی سووری، ئه‌مه دووه‌م هێرشی له‌و جۆره‌یه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بكرێته سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی سووری بڵاویكرده‌وه، "هێرشێك ناوچه‌ی حه‌وێجه كاتعی له نزیك پردی هه‌ڵواسراو كرده ئامانج"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر باس بكات.
روانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ گوتیش: "مووشه‌كێك له ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران ئاراسته‌ی كێڵگه‌ی نه‌وتیی كۆنیكۆی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له رۆژهه‌ڵاتی فورات له ده‌وروبه‌ری پارێزگای دێر زوور كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مووشه‌كه‌كه دوای ئه‌و هێرشه ئاسمانییه ئاراسته‌كراوه، كه كرایه سه‌ر هه‌ردوو پێگه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش، روانگه‌ی ناوبراو بڵاویكرده‌وه، "ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو هێرشی سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سه‌ربازیی "گرووپه میلیشیاكانی" ئێران كردووه له بانه‌كانی عه‌شاره له ده‌وروبه‌ری دێر زوور له نزیك سنووری عێراق".
له چه‌ند ساڵی رابردوو، ئیسرائیل سه‌دان هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی سوپای سووریا و پێگه‌كانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی له‌و وڵاته و كه‌م جاریش ته‌لئه‌ڤیڤ به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه راگه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "له‌سه‌ر رێگریكردن له فراوانخوازییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران له‌ناو خاكی سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت".
له ساڵی 2011ـه‌وه سووریا رووبه‌ڕووی ململانێیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌منی و سیاسی بووه‌ته‌وه و به‌هۆی گرژییه‌كانی نێوان لایه‌نه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان له‌و وڵاته، تا ئێستا نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته كوژراون و ژێرخانه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی كاولكارییه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه، وێڕای ئاواره‌بوون و كۆچبه‌ربوونی ملیۆنان كه‌س بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته.
H.B