هێرش کرایە سەر ماڵی بەرپرسێکی پۆلیسی عێراق

هێزی پشتیوانی پۆلیس بە هانایانەوە چووە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەدێی ئەبی سەیدا لە سنووری پارێزگای دیالە.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی نەناسراو، لە شارەدێی ئەبی سەیدا لە سنووری پارێزگای دیالە هێرشیان کردووەتەوە سەر ماڵی حازم سرێوی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەدێکە.

ئاژانسی فەرمی عێراق، لە سەر زاری پۆلیسی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، دوای گەیشتنی هێزی پشتیوانی پۆلیس توانراوە هێرشەکەی سەر ماڵی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەدێکە تێکشکێنن و چەکدارەکان راوەدوو بنێن، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی هەبێت.

هەرچەندە شارەدێی ئەبی سەیدا یەکێکە لە ناوچە پڕ کێشە عەشایەرەکانی دیالە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە و حکومەتی عێراقیش هیچ گرووپ و لایەنێکی بە بەگومانی هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە.