وەرزی دروێنەی گەنم و جۆ لە ئەنبار دەستیپێکرد
K24 - ههولێر:
عەلی داود، قائیمقامی قەزای حەبانیە لە پارێزگای ئەنبار رایگەیاند، دروێنەی هەردوو بەرهەمی گەنم و جۆ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی شاری رومادی دەستیپێکرد.
قایمقامی حەبانییە گوتی: جووتیارانی ناوچەکانی قەزای حەبانیە و ناوچە جیاوازەکان لە شارەکانی ئەنبار، دەستیان بە کارەکانی دروێنەی بەرهەمەکانی گەنم و جۆ کرد، کە بە گوێرەی ئەو پلانەیە حکومەتی خۆجێیی بە هاوکاری و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەکان دایانڕشتبوو.
گوتیشی: بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی ئەنبار داوا لە سەرجەم جووتیاران دەکەن، پەلە بکەن لە بەبازاڕکردنی بەرووبوومەکانیان، چونکە شایستە داراییەکانیان دیاریکراوە و ئاسانکاری لە رێوشوێنەکان کراوە، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو جیاوازە.