ته‌مه‌نى 51 ساڵه و ده‌ستدرێژى كردووه‌ته سه‌ر 12 منداڵى شه‌ش مانگى تا 14 ساڵى

K24 – هه‌ولێر:
پياوێكى ئه‌مريكايى به ناوى لى كابلان، له ته‌مه‌نى 51 ساڵييدا له لايه‌ن پۆليسه‌وه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه ده‌ستدرێژى سێكسى كردووه‌ته سه‌ر 12 كچى منداڵ و به‌و هۆيه‌وه ده‌ستگيركرا.
ئه‌و پياوه له‌گه‌ڵ ئه‌و 12 ژنه‌دا ژياوه و يه‌كێك له ژنه‌كان ته‌مه‌نى ته‌نيا 18 ساڵه و دوو منداڵى له كابلان هه‌يه.
پۆليسى كه‌رتى باكس له ويلايه‌تى په‌نسلڤانيا رايگه‌ياند، ئه‌و كچانه‌ى له‌گه‌ڵ كابڵان ناچار به ژيان كراوون ته‌مه‌نيان له نێوان شه‌ش مانگ تا 18 ساڵدايه.
پۆليس باوكى ئه‌و ژنه هه‌ژده ساڵييه‌ى ده‌ستگير كردووه و له ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كاتێك ره‌وشى دارايى ئه‌و خێزانه خراپ بووه، كابڵان هاوكاريكردوون و ئه‌وانيش له ته‌مه‌نى 14 ساڵييدا كچه‌كه‌ى خۆيان وه‌ك ديارى پێشكه‌شى كابڵان كردووه.
به گوێره‌ى ئه‌و كاڵايه‌ى له دژى كابڵان تۆمار كراوه، ناوبراو تاوانباره به ئه‌نجامدانى ده‌ستدرێژى سێكسى، خراپكردنى منداڵان و ئه‌تك كردنى نامووس و له‌گه‌ڵ خه‌وتنى ناڕه‌وا له‌گه‌ڵ منداڵاندا.
باوكى ژنه هه‌ژده ساڵه‌كه‌ش به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه ژيانى كچه‌كه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسييه‌وه.